هەڵمەتی “سێشەممەكانی نا بۆ سێدارە“، لە هەفتەی ٦٤ی خۆیدا، بە په‌یوه‌ستبوونی بەندی ژنانی زاهیدان و زیندانی ئەزبەرمی لاهیجان، بۆ ٤٠ زیندان لە سەرانسەری ئێران زیادی كرد.
كه‌مپه‌ینه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ بێده‌نگ كردنی ناڕازیان له نێو قه‌یرانه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی چڕتركردووه‌ته و به ته‌نیا له ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی خاكه‌لێوه‌دا، ٢٩ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له سێدراه دراون، كه ٥ كه‌سیان زیندانی سیاسی بوون، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك كه ته‌مه‌نی له ژێر ١٨ ساڵ بووه، له زیندانی گونبه‌دی كاووس ئێعدام كراوه. به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داوایان له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه ده‌نگی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به سێدراه بن و له‌م ڕێگه‌دا هه‌نگاو بنێن.