12
هاوسه‌رۆكی شورای خه‌ڵكی مه‌خموور له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی عراق ڕێگری له ناردنی پێداویستیه سه‌رتاییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌مپه ده‌كات و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش بایه‌خ به دۆخی ته‌ندرووستی و مه‌عیشه‌تی دانیشتوان نادات.
به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه گوشار بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه پاش چاوپێكه‌وتن له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عراق و توركیا زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی خراپتر كردنی كێشه‌ی ژیان و مه‌عیشه‌تی دانیشتوان. جێگای ئاماژه‌یه حكومه‌تی عراق ته‌نانه‌ت به دانیشتوانی كه‌مپی مه‌خموور پێناسه نادات و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی بوون، ده‌رمان ناكرێن.