ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به سێداره له به‌رده‌م پاركی پانزه‌ی خوردادی شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“ بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام و هه‌روه‌ها پلاكاردی نا بۆ سێداره، درووشمیان دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیاندا دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه بوون. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له كوردستان و ئێران فراوانتر ده‌بێتوو و كارزاری “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” بووه به هێمای خۆڕاگری دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.