به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی فاتمه ته‌دریسی به‌هۆی دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی كه‌چووی كه‌ره‌ج له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانی، ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.
فاتمه ته‌دریسی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و له كۆتایی دا له‌لایه‌ن قازی مووسا ئاسف حسێنی به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كرا. ناوبراو له زیندان تووشی نه‌خۆشی بووه و داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تیان كردووه و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی. به پێی دوایین زانیاریی، به‌رپرسانی زیندان له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازی ئه‌و به‌ندكراوه، ناوبراویان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.