پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوی میلاد مورادی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی كاری میلاد مورادی و ناوبراویان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *