6
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی پارێزگای ئیلام بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاگردا ئه‌سووتێن و به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و پارێزگایه له ئاست ئه‌م کاره‌ساته بێده‌نگن.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ له ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌كانی پارێزگای ئیلام، هێشتا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هێچ بڕیارێک بوو ده‌ستێوه‌ردان له‌م دۆخه‌دا نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه ئه‌م هه‌واڵه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه گونده‌كان و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه له مه‌ترسیدایه و نگرانی زۆری ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی لێ که‌وتوه‌ته‌وه.