9
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، شاهڕوود و كرمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.