6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، ته‌رمی شه‌ش كه‌س كه چواریان پیاو و دوو كه‌سیان ژن بوون له گوندێكی شاری ورمێ دۆزرایه‌وه.
ئاژانسی مێهرنیوز له زاری فه‌رزین ره‌زازاده، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ورمێ بڵاویكرده‌وه كه دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه له گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌س له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری ورمێ ئاگادار كراونه‌ته‌وه. ناوبراو وتی: “ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30-40 ساڵ بووه و دوو كه‌سیان ژن و چواریان پیاو بوون“. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و شه‌ش كه‌سه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.