7
ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ژنێكی دووگیانی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی له مه‌ریوان به ناوی سارا تاو له كاتی خستنی كۆرپه‌ڵه، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، سارا له مانگی پێنجه‌می دووگیانی دا بووه كه به بڕیاری پزیشكیان بۆ خستنی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی، سه‌ردانی مه‌ته‌بی دكتۆرێك به ناوی ڕۆژین ته‌هماسبی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی دانیشتووانی شاری مه‌ریوان، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ژنانی دووگیان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی و نه‌بوونی ئیمكانات گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی به‌دواداچوونی بۆ سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان نه‌كردووه.