5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره له زیندانه‌كانی ئێران، له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران داوایان له ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد بۆ ڕێگری له ئێعدامی به‌ندكراوان په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بن.