به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی زه‌نجان و تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆتایه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كران. ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كرایه‌وه و له‌م دوایانه‌دا، داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یان ڕه‌د كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له ئارادایه.