6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشوانانی شاری سه‌قز كه‌مپه‌ینێكیان بۆ پاراستنی ژینگه و سرووشتی ئه‌و شاره ده‌ست پێكردووه.
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشوانانی شاری سه‌قز له ناوچه‌ی مه‌حموود ئاباد له هه‌ڵمه‌تێك دا زبڵ و پاشماوه‌یان له سرووشتی ئه‌و ناوچه كۆكرده‌وه و ده‌یان نه‌مامیان چاند. له‌و چالاكییه‌دا ژماره‌یه‌ك له ژینگهدۆستانیش به‌شدار بوون و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بن.