7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران سه‌دان تراكتیان دژ به ئه‌منیه‌تی كردنی قوتابخانه‌كان بڵاو كرده‌وه.
تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: قوتابی سیالهشكهری حكوومه‌ت نییه و مه‌دره‌سه‌ش پادگان نین. ئێمه ڕێگه ناده‌ین ڕێكه‌وتنی نێوان ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی و هێزه ئینتزامییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت. ده‌یان هاوڕێ تێكۆشه‌رمان له ڕێگای گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا له ده‌ست داوه و درێژه به ڕێگا و ڕێبازیان ئه‌ده‌ین.