“نه‌ریمان ڕه‌ندانی” چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، پاش تێپه‌ڕبوونی زۆرتر له دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بۆ دووهه‌مین جار،ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گرت و ئاگاداریانی كرده‌وه كه بۆ زیندانه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕایئه‌گوێزن. جێگای ئاماژه‌یه نه‌ریمان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و له دۆخێکی خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌بات.