به‌رز ڕاگرتنی یادی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گوڵانی ١٤٠٤، كچێكی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ چاندنی نه‌مام یادیحه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلووبه‌ندكراوی سیاسی له‌ سێداره‌ دراوی به‌رز ڕاگرت و به‌و شێوازه ئه‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم کرد و خوازیاری راوه‌ستانی سزای سێداره له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو.

حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلووبه‌ندكراوی سیاسی، ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ به‌ تۆمه‌تیشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیموهاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و سه‌رئه‌نجام پاش زۆرتر له‌ دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی گوڵانی ئه‌مساڵدا‌ ئێعدام كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net