سه‌پاندنی حوكمی یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ بۆ پارێزگای هۆرمۆزگان به‌ سه‌ر هاووڵاتیێكی به‌هائی خه‌ڵكی شاری سنه‌

زه‌بیحوڵڵا ڕه‌ئووفیهاووڵاتی به‌هایی خه‌ڵكی شاری سنه‌ و ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ بۆ شارستانی میناب سه‌ر به‌ پارێزگای هۆرمۆزگان، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌ كرا.

ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و شاره‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌  پاش ٢٠ ڕۆژ له‌ كۆتایی هاتنی حوكمی زیندانه‌كه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه‌ و به‌ره‌و شاری میناب به‌رێ کرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net