16
بنەماڵەی حەمید حسێن نەژاد حه‌یده‌رانلوو له ڕاگه‌یاندنێك دا داوای هاوکاریان لە ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد بەدواداچوون بۆ تەرمی کوڕەکەیان بکەن.
بنەماڵەی گیانبەختكردوو حەمید حسێن نەژاد، زیندانیی سیاسیی کورد کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤ بە نهێنی لەسێدارەدرا، داوای هاوکاری لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن تا تەرمی ڕۆڵەكەیان بۆ بگەڕێننەوە. ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی کۆماری ئیسلامی دوای جێبەجێکردنی سزای ناڕەوای سێدارەی حه‌مید، لە پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به شوێنی ناشتنی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و ڕاده‌ستكردنی تەرمه‌كه‌ی بە كه‌س و كاری خۆیان بواردووە و به‌و شێوه‌یه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازار ئه‌ده‌ن.