سه‌پاندنی ٤١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ نه‌وباوه‌ڕی مه‌سێحی له‌ تاران

لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی تاران، حوكمی ٤١ ساڵ زیندان، ٩١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بۆ مێهران شاملوویی، عه‌باس سووری و نه‌رگس نه‌سری پشتڕاست كرده‌وه‌.

ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ مه‌سێحیه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ تۆمه‌كانیچالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ ئیسلام،ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیموته‌بلیغ دژ به‌ نیزامدادگایی كرابوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌باس سووری به‌ ١٥ ساڵ زیندان، ١٥ ساڵ بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ٣٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی، مێهران شاملوویی به‌ ده‌ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان، ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و ١١ ساڵ بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نه‌رگس نه‌سری به‌ ١٦ ساڵ زیندان، ١٥ ساڵ بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ٣٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net