پێنج به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له لهیاننامهیهكدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌روانه‌ی وه‌كاله‌تی محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی، پارێزه‌ری زیندانیكراوی دادگوستهرییان مه‌حكووم كرد.
محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی ئێرانه كه وه‌كاله‌تی زۆرێك له به‌ندكراوانی سیاسی له ئه‌ستۆدا بووه. ناوبراو به كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا تۆمه‌تبار و زیندانی كراوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا په‌روه‌نده‌ی وه‌كاله‌تی ئه‌و پارێزه‌ره ئازادیخوازه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی به‌دوای خۆی دا هێناوه. پێنج به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی ئه‌بۆلفه‌زل قه‌دیانی، موسته‌فا تاجزاده، عه‌لیڕه‌زا به‌هه‌شتی، سیامه‌ك ئیبراهیمی و مێهدی مه‌حموودیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاره‌كه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیان به نایاسایی و سیاسی ناو برد و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی پارێزه‌رانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوون.