8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، خه‌ڵكی شارستانی به‌هاباد و شۆفێرانی بارهه‌ڵگری ئه‌و شاره دژ به بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی مه‌عده‌نی چاهگهز به شیركه‌ته‌كانی چۆغارتی باق و چادۆرمه‌لوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌ت مه‌عده‌نی چاهگهزی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ ڕاده‌ستی شیركه‌ته‌كانی چۆغارتی باق و چادۆرمه‌لوو كردووه و ئه‌و بڕیاره بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارستانی به‌هاباد. ناڕازیان به خۆپێشاندان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌هاباد ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره زیانی ئابووری له خه‌ڵكی ئه‌و شاره داوه و ژیان و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كرێكاری خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.