چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٨ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماری ٧٠ كه‌سی گیانبه‌ختكردووان، بنه‌ماڵی قوربانیان و خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام شین و ماته‌میان گێڕا و دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، له‌ قوناغی كۆتایی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن دان، به‌ڵام ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌. به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی به‌نده‌ر عه‌باس، ته‌رمی ٧٠ كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ سێ كه‌سیان ژن بوون و چاره‌نووسی چه‌ندین ژنی دیكه‌ نادیاره‌. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌دوای ته‌رمی ڕووڵه‌كانیان دا سه‌رگه‌ردانن و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیبه‌رپرسی بێ لیاقه‌ت، ئێستێعفا، ئێستێعفاداوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net