كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی زیندانی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ شاره‌كانیتاران، ڕه‌شت، بۆكان و شه‌هریار، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكاردینا بۆ سێداره‌،‌ هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ست و شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، له‌ شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت، بۆكان و شه‌هریار، كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ پشتیوانی له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌یان ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌بردووه‌، به‌ڵام حكومه‌ت بایه‌خ به‌ داخوازییه‌كانیان نادا و هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌ی بۆ ناڕازیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net