كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی هه‌وانیروز له‌ كرماشان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵان، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی هه‌وانیروزی كرماشان دژ به‌ ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی هه‌وانیروز سه‌ر به‌ ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی ئه‌رته‌شه‌ و پێشتر به‌ بیانووی سازكردنی خانوو، پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتبوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵ به‌ سه‌ر واده‌ی درووستكردنی خانووه‌كان تێپه‌ڕێوه‌ و كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان نییه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ناڕازیان دروشمیبێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌فیان دژ به‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ كار هێنا و سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی ئاسمانیان به‌سه‌ر ناڕازیان دا كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net