ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان، كانوونی سنفی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كیان به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار بڵاو كرده‌وه و تێدا داوایان له هاوكاره‌كانیان كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوڕێ ڵه‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌شداری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار و ڕۆژی یهكڕیزێمانه. ئێمه په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان كه مه‌عیشه‌تمان له‌لایه‌ن مافیاكانی قازانج و ده‌سه‌ڵات به بارمته گیراوه، ڕۆژی جیهانی كرێكار ئه‌كه‌ینه ڕۆژی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانمان و ڕایده‌گه‌ینین: كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران نایه‌وێت وه‌كوو ڕابردوو بژیێت و چی تر له سه‌ركوت ناترسێت. ساڵانێكه وه‌كوو خزمه‌تگوزارانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بێهداشت و ده‌رمان زه‌حه‌ت ده‌كێشین به‌ڵام له جیاتی بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان، ڕووبه‌ڕووی ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه بونه‌ته‌وه. هێزی كاری په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان كۆیله‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌داری بووه و ئه‌و چینه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دهوچسێندرێنهوه.