14
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕوحۆڵڵا مه‌ردانی و مازیار كه‌ریمی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوێكی ژن به ناوی مه‌رزیه ئیسماعیلی به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی قه‌زوێن له سێدار دراوه.