12
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، “ئومید فه‌ره‌جی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش زۆرتر له ٤٣ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازار له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن داداگا ئینقلابه‌وه حوكمی ٤ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه ئومید به هۆی نه‌بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی مەحاکمە كردن، نەیتوانیوە بەرگری لە خۆی بکات و ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.