پشتیوانی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ بانگه‌وازی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ئێعدام

بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ بانگه‌وازێك دا داوایان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ دژ به‌ سزای سێداره‌ خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌و بۆنه‌وه‌ شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌وازه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هه‌موو پێكه‌وه‌ دژ به‌ سزای سێداره‌ خۆپێشاندان ده‌كه‌ین. ئێمه ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ئێعدام و كوشتنی ئینسانه‌كان به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌. ئه‌بێ به‌ زووترین كات كۆتایی به‌و جه‌نایه‌ته‌ بێنن. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، عه‌باس دریس و مه‌نووچێهر فه‌لاح سێ چالاكی كرێكاری به‌ندكراو مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوان به ئێعدام مه‌حكووم كراون له‌ حاڵێكدا تاوانیان خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی بووه‌. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به‌ زووترین كات سزای سێداره‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، سێ دامه‌زراوه‌یئێعدام مه‌كه‌ن،دادخوازانوبنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدامله‌ بانگه‌وازێكدا له‌ ژێر ناویهه‌موو پێكه‌وه‌ دژ به‌ ئێعدام خه‌بات ده‌كه‌ین، داوایان له‌ هه‌موو ئینسانه‌ ئازادیخوازه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵانه‌وه‌ تاكوو سێشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ خۆپێشاندان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net