14
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، دانیشتووانی شاره‌كانی باغمه‌لك و داراب له پارێزگاكانی خووزستان و فارس دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و به‌رق كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاره‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و به‌رق له وه‌رزی گه‌رما نیشان داوه. به‌وته‌ی ناڕازیان، گیانی منداڵان، به‌ساڵاچووان و ژنانی كۆمه‌ڵگا به‌هۆی ناكارامه‌یی كۆماری ئیسلامی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستیان نادات.