وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به سه‌ر كاتی ڕفاندنی شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی قادر خه‌رامانفه‌ر، جه‌لال سه‌ده‌فی، سالار شه‌مس بورهان، عه‌لی مه‌عرووفی، ڕێبوار ڕه‌سووڵی و ئه‌یووب ڕه‌سووڵی، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دان، بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزران. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی قادر خه‌رامانفه‌ر، جه‌لال سه‌ده‌فی، سالار شه‌مس بورهان، عه‌لی مه‌عرووفی، ڕێبوار ڕه‌سووڵی و ئه‌یووب ڕه‌سووڵی، له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.