7
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان خراپتر بووه و پێویستی خێرای به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وریشه مورادی تووشی نه‌خۆشی مه‌عده، دیسكی گه‌ردن و ته‌نگی كاناڵی نۆخاع بووه و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له زیندانی ئێڤین، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ی خراپتر كردووه. پزیشكانی ده‌رمانگای زیندان به ده‌زگای قه‌زاییان وتووه كه وریشه ئێش و ئازارێكی زۆر ده‌كێشێت و ده‌ست و پای سڕ بووه، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت كێشه‌ی جیددی بۆ درووست ئه‌بێت، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له جیاتی بایه‌خ دان به ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه، ناوبراوی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.