12
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاره‌كانی شاباد و زه‌نجان دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری فهزرانه سادق، وه‌یری ڕێگه و شارسازی كۆماری ئیسلامی بۆ شاباد، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم نیشان داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له زه‌نجان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان بوون.