7
جەلال محەمەد کەریمی، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک” به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا به‌ڵام سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ بۆ دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ كه‌م كراوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییه‌كان، سزای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له لقی پێداچوونه‌وه‌ی دادگای گشتی و ئینقلابی پارێزگای ورمێ كه‌م كراوه هه‌ر چه‌ند پێشتر یەک لەسەر سێی حوكمی ده ساڵ زیندانی، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردرابوو. جه‌لال محه‌ممه‌د كه‌ریمی له ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.