2
به‌یانی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كامیۆندارانی سه‌رانسه‌ری ئێران مانگرتنی گشتیان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ست پێكرد.
به وته‌ی یه‌كێتی كامیوندارانی ئێران، ٧٠ له سه‌دی پایانه‌كان داخراون و ٩٠ له سه‌دی شۆفێران ماشێنه‌كانیان خه‌واندووه، جاده‌كان چۆڵ بوون و له هه‌ندێك شار وه‌كوو كرماشان، تانكه‌ره‌كانی سووته‌مه‌نیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. كامیوندارانی ئێران داوا له هه‌موو هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن یه‌كگرتووانه به‌رانبه‌ر به زۆڵم و زۆری حكوومه‌ت ڕاوه‌ستن و بۆ داكۆكی له مافه‌كانیان درێژه به مانگرتن بده‌ن.