11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گوڵان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی ئارادانی سمنان، ٨ كرێكار بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی سمنان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كێك له كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له ٦٤ كیلۆمتری جاده‌ی سۆرخه بۆ ئارادان، تووشی ڕووداو بووه و به‌وهۆیه‌وه، ٨ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه یه‌كێك له برینداره‌كان شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه.