ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوتبانی یه‌زد له به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌هریه‌ی چه‌ندین ملیۆنی نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، قوتابخانه ده‌وڵه‌تیه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغن و وێڕای وه‌رگرتنی پاره له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش ناكه‌ن، به‌و بۆنه‌وه ناچار بوون منداڵه‌كانیان له قوتابخانه خسووسییه‌كان ناونووسی بكه‌ن. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان داوای شه‌هریه‌ی ٣٧ ملیۆنی ده‌كه‌ن و هیچ یه‌ك له بنه‌ماڵه‌كان توانای په‌رداختی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه. شایانی باسه كه سیاسه‌تی پۆلی كردنی سیسته‌می په‌روه‌رده له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن.