8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی ده‌ره‌ناخی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی سه‌ركه‌وت نووری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌ریوان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی سه‌ركه‌وت نووری و ئه‌و مێرمنداڵه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ركه‌وت بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه ڕاگوێزراوه، به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه و له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه.