ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌نده‌ر مارسه‌ی فه‌ڕانسه

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌نده‌ری مارسه‌ی فه‌ڕانسه دژ به‌ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی یۆرۆلینكس به‌نیاز بووه‌ چه‌ند كانتینێر چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل بنێرێت، به‌ڵام كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌نده‌ری مارسه‌ی ڕێگه‌یان له‌ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كانتینێرانه گرتووه‌ و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، له‌ ئاست پاڵپشتیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل  ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net