8
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حیجاببانه‌كانی ڕژیم له پارك و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ڕه‌شت جێگیر كراون و ئازاری ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
به بوونه‌ی چه‌ند ڕۆژ پشوودانی ساڵمه‌رگی خومه‌ینی و جێژی قوربان، خه‌ڵكانێكی زۆر ڕوویان له پارك و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شاری ڕه‌شت كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی به‌سیج و حیجاببانه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژنان و كچانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و به‌ساتی شایی و خۆشی خه‌ڵكیان تێك داوه.