9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، پێرسۆنێلی زانكۆی زنیاری پزیشكی ئێرانشار له ئاست نه‌دانی داخوازیی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارمه‌ندانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار سه‌ر به شیركه‌تێكی په‌یمانكارین و هیچ كات حه‌قده‌ست و مه‌زایای پیشه‌ییان له كاتی خۆی دا وه‌رنه‌گرتووه. به وته‌ی ناڕازیان، خاوه‌نكار به تازه‌یی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی په‌رداخت كردووه له حاڵێكدا هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و مانگی گوڵانی نه‌داوه.