4
به‌یانی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ڕه‌زا عێزه‌ت تاج به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی شاهوانه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌زا عێزه‌ت تاج له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕه‌زا عێزه‌ت تاج پێشتر ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانه‌كانی نه‌غه‌ده و ورمێ تێپه‌ڕ كردووه.