به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی سایه سه‌یداڵ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كه له ڕۆژی ١٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه مانی له خواردن گرتووه، ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
ڕۆژی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سایه سه‌یداڵ مه‌ره‌خه‌سی پێ درا به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی لقی ئیجرای ئه‌حكامی تارانی كردووه، به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم مانی له خواردن گرتووه. ٣١ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٢، سایه سه‌یدال هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی سیاسی دیكه به بیانووی به‌شداری له كلاپ هاوس ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و تێكدانی بیروڕای گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندان و ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه سیاسییه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به هه‌مان تۆمه‌ت به دوو ساڵ زیندان و ٥٦ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا درا.