پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری ڕه‌شت بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌

ئیبراهیم دانشپه‌ژووه نه‌هزه‌می، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت و ئه‌ندامی كانوونی سنفی خانه‌نشینكراوانی گیلان، بۆ لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت، ئیبراهیم دانشپه‌ژووه نه‌هزه‌می به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بانگهێشت كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین خانه‌نشینكراو له‌ چه‌ند شاری ئێران به‌ بیانووی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ ناونده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كان بانگهێشت كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *