5
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شووش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌دان له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار هێشتا حه‌قی بیمه‌ی ساڵه‌كانی ٩٧ تا ٩٩ی هه‌تاوی نه‌داوه و ئێستاش حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌واوی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت ناكرێت. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.