8
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری شاغڵ له شاره‌وانییه‌كانی سه‌قز و مه‌شهه‌د، له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان به‌خت كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرێكارێكی شاغڵ له شاره‌داری سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌د فه‌یزئابادی، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نزیك ترمنیاڵی بۆكان گیانی له‌ده‌ست داوه. هاوكات، كرێكارێكی شاغڵ له شاره‌وانی ناوچه‌ی ٩ی مه‌شهه‌د به ناوی محه‌ممه‌د ئێقباڵی، له كاتی كاركردن له بلواری فه‌كووری به‌هۆی پێكدادانی ئۆتومبێلێك گیانی به‌خت كردووه.