كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان، ڕه‌شت، تاران، شووش  و ئه‌هواز دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی ئیلاهه حسێن نژاد، كۆماری ئیسلامیان به‌ هۆكاری ئه‌و باروودۆخه زانی و دژ به‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. ناڕازیان له‌ دروشمه‌كانیان دا داخوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی سنفی و كرێكاری بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net