ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی لاتین ته‌باری دانشتووی لووس ئانجلێس دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و گاردی سه‌رۆك كۆماری به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆناڵد ترامپ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه دوو هه‌زار هێزی گاردی میللی بۆ سه‌ركوتی شارومه‌ندانی لاتین ته‌بار ناردووه، به‌ڵام شه‌ڕ له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌مریكا ڕووی داوه و وێڕای سووتانی ده‌یان ئۆتومبێلی پۆلیس، سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا بریندار بوون. فه‌رمانداری لووس ئانجلێس له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی ترامپ، سه‌رۆك كۆماری وه‌كوو دیكتاتۆر ناو بردووه، به‌ڵام ترامپ له سه‌ر ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی لاتین ته‌بار سووره و فه‌رمانی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ده‌ركردووه. شایانی باسه كه له شاری نیۆیۆركیش ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه زیندانی كراون.