6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، شۆفێری كۆمباینێك له شارستانی هه‌لیلانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماشێنه تووشی ڕوودا هات و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆمباینێك كه‌وتووه‌ته نێو ماتۆڕی مه‌خزه‌نی ئه‌و ماشێنه و به سه‌ختی بریندار بووه. به‌پێی دوایین زانیاری ئه‌و كرێكاره برینداره پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.