5
ماوه‌ی ١٨ ڕۆژه به‌ندكراوێكی عه‌قیده‌تی له زیندانی مهاباد به ناوی ئیره‌ج سۆفی محه‌ممه‌د، دژ به بێبه‌ش بوون له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، ئیره‌ج سۆفی محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، ئه‌و به‌ندكراوه عه‌قیده‌تیه له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌لی شه‌یخلوو به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه توندئاژۆوه‌كان” به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام سزاكه‌ی له دیوانی باڵای وڵات بۆ ده ساڵ كه‌م كرایه‌وه.