پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو خانه‌نشینكراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئه‌هواز

دوو چالاكی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌دزه‌مان كامڕه‌وا و موراد زه‌هرابی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی خانه‌نشینكراوانی ئێران، ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌ممه‌دزه‌مان كامڕه‌وا و موراد زه‌هرابی به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *