سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له هێرشێكی چڕوپڕدا دا بنكه ئه‌تۆمی، سه‌ربازی، مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی له‌شكه‌ری و زانایانی ئه‌تۆمی ڕژیمی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ڕژیم و ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و دێمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سایته ئه‌تۆمییه‌كانی پارچین، نه‌ته‌نز و فۆردوو له تاران،ئیسفه‌هان و قوم كراوه‌ته ئامانج و سایتی ئاوی سه‌نگینی خه‌نداب له ئه‌راك به چڕی بۆردوومان كراوه. هاوكات بنكه‌كانی سپای پاسداران له چه‌ندین گه‌ڕه‌كه‌ی تاران به ئامانج گیراوه و ده‌زگای ئیتلاعاتی مووساد چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی تیرۆری به‌رپرسانی باڵای نیزامی ڕژیمی ئه‌نجام داوه. به وته‌ی میدیاكانی ئێران، سه‌ردار حسێن سه‌لامی، سه‌رداری باقری،تیمسار محه‌ممه‌دڕه‌زا ئاشتیانی، عه‌بدۆلحه‌مید مینووچێهر سه‌رۆكی كۆلێژی هه‌سته‌یی له زانكۆی به‌هه‌شتی، سه‌ردار غوڵامعه‌لی ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیا، شه‌مخانی ده‌بیر پێشووی شۆرای ئه‌منیه‌تی میللی، فه‌ره‌یدوون عه‌باسی و محه‌ممه‌د مێهدی تێهرانچی دوو زانای ئه‌تۆمی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون. شایانی باسه كه له نارمه‌ك پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢٠ كه‌س بریندار بوون. له شاری ته‌ورێزیش دوو كه‌س كوژراون و شه‌ش كه‌سی دیكه بریندار بوون.